AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٨ ١٥:٤٠

بەمزوانە دەستپێدەکات؛

هاتۆچووی ئۆتۆمبێل لە سنووری شۆشمێ بۆ تەوێڵە

هاتۆچووی ئۆتۆمبێل لە سنووری شۆشمێ بۆ  تەوێڵە

بڕیارە تا مانگێکی دیکە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی شوشمێ لە سنووری شارەدێی تەوێڵە بکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیوانی قایمقامیەت، قایمقامی ھەڵەبجە لەگەڵ ھاوتا پاوەییەکەی لەسەر کێشە و گرفتەکانی دەروازەی سنووری شوشمێ کۆبوونەوە.

گرنگترین تەوەری دیدارەکەش، ھاتوچۆی ھاووڵاتیان بوو بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بۆ ناو خاکی ھەردوو وڵات لەڕێی ئەو دەروازەیەوە.

عەلیڕەزا حەیدەری قایمقامی پاوە بە میدیاکانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکەی رایگەیاند: “لەسەر راسپاردەی قایمقامی ھەڵەبجە، ئەمڕۆ کۆبووینەوە و باسمان لەو کێشانە کرد کە لە نێوان ھەردوولادا ھەیە، لە بواری بازرگانی و ھاتوچۆی ھاووڵاتیان، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەرییان بکەین”.

سەبارەت بە ھاتوچۆی ھاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە خاڵی سنووری شوشمێوە، عەلیڕەزا حەیدەری، وتی:” ئەمە گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکەمان بوو، تا مانگی داھاتوو، ئەم کێشەیەش چارەسەر دەکرێت و ھاووڵاتیانی ھەردوو وڵات دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە ناو خاکی وڵاتی دراوسێوە”.

سەبارەت بە رێکارەکان و تێچووی بردنی ئۆتۆمبێل، نوخشە ناسح قایمقامی ھەڵەبجە وتی:“ھەمان ئەو رێکار و تێچووەیە کە لە دەروازەکانی دیکەدا ھەیە و ھیچ جیاوازییەکی نییە.”

News ID 52160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha